بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی گهرمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: ئەمشەوی هەینی لەگەڕەکی کەلاری کۆنەوە گەنجێک بەناوی (ش - ا - م ) لەدایکبووی 2003 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەوە برینداربوو بوو .
ڕاشیگهیاند: بەوتەی خۆی دەستکاری دەمانچەی باوکی کردوەو فیشەک لەدەستی دەرچوەو فیشەک بەر سینگی کەوتوە و دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: پۆلیس لەسەر چۆنێتی ڕووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوەو بەبڕیاری دادوەر دەست بەسەر چەکەکەدا دەگیریت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.