ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 28/10/2021 حكومه‌تی هه‌رێمی كودرستان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر به‌شی رۆشنبیری و هونه‌ری سۆران، به درووشمی (شانۆی شه‌قام، گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانه بۆ مرۆڤایه‌تی) یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له سۆران و رواندز ساز ده‌كات، بۆماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
فیستیڤاڵه‌كه،به‌به‌شداری چه‌ندین تیپی شانۆی له شاره‌كانی ( هه‌ولێر ، سلێمانی ، كه‌ركووك ، دهۆك ، پیره مه‌گروون، كۆیه ، ده‌ربه‌ندیخان ) به‌رێوه ده‌چێت ده‌ستپێكی فیستڤاڵ له كاتژمێر 10 به‌یانی له هۆڵی بۆنه‌كان له سۆران ده‌بێت.
به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م رۆژی فیستیڤاڵ :
- وتاری لیژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵ
-وتاری لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی فیسیڤاڵ.
-وتاری لیژنه‌ی ئاماده‌كاری فیستڤاڵ.
- گه‌شتێكی گۆرانی و موزیك له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی رواندز .
- نمایشی گروپی سه‌ماب (له‌یزین – سلێمانی ) به‌سه‌رپه‌رشتی م. رووبار ئه‌حمه‌د.
-تیپی شانۆی پیره مه‌گرون شانۆگه‌ری (تابوت) نمایش ده‌كات بیرۆكه‌و نووسینی (ئومێد كه‌مال) ده‌رهێنانی (ژیلوان كانه‌بی) یاریده‌ری ده‌رهێنه‌ر (جه‌لال محه‌مه‌د) نواندنی (بێگه‌رد حه‌مه سه‌لیم) و (ئومێد كه‌مال) موزیك ئێكسسوار (فه‌ریدون به‌كر)
شوێن/ باحچه‌ی هۆڵی بۆنه‌كان –سۆران كاتژمێر 11:30
گروپی شانۆی شه‌قام – كۆیه
-شانۆگه‌ری (نامه‌كانی ده‌ریا) بپیرۆكه‌و ده‌رهێنانی (هونه‌ر تاهیر ) نواندنی (كه‌یفی ئه‌حمه‌د،فه‌ریدون حه‌مه‌ده‌مین)
شوێن /هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ.
-گروپی شانۆی ئاینده‌ی كه‌ركووك شانۆگه‌ری (هه‌وای ره‌ش) بیرۆكه‌و ده‌رهێنانی (هادی جوانڕه‌ۆیی ) نواندنی ( به‌شدار سه‌ید ،حه‌می حه‌مه ئه‌مین، هادی جوانڕۆیی) میوزك (هێرش محه‌مه) به‌رێوه‌به‌ری به‌هه‌ره‌م (ئه‌سوه‌د فایق) راگه‌یاند (خاڵدار قه‌واڵی) شوێن سه‌نته‌ری شاری رواندز كاتژمێر 4ی ئێواره.
-پێشكه‌ش كردنی پانێڵێك له‌لایه‌ن (د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د ، م.هونه‌ر تاهیر) شوێن هۆڵی ئۆتێل مازیار كاتژمێر 8ی شه‌و.
شایانی باسه فیستیڤاڵه‌كه به‌سپۆنسه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی به‌رێوه ده‌چێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.