له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مزگه‌وتێكی شیعه‌كان له‌شاری قه‌نده‌هاری ئه‌فغانستان، 32 (سی و دو) كه‌س كوژران و 53 (په‌نجاو سێ) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
سه‌عید خۆستی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی تاڵیبان له‌تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مزگه‌وت شیعه‌كان له قه‌نده‌هار ده‌یان كه‌س كوژراون و برینداربون، هێزه ئه‌منیه‌كانی سه‌ر به‌تاڵیبانیش گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه، به‌ئامانجی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ده‌ستگیركردنی بكه‌رانی ئه‌و روداوه و ره‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا".
ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ئه‌فغانستانی هه‌ژاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.