Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 10:41

ناسا گه‌شتی بێفڕۆکه‌وان بۆ سه‌ر مانگ ئه‌نجام ده‌دات

کوردستان TV
100%

ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا (ناسا) له‌ میانی ئه‌ركی پشكنینی Artemis له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ له‌ شوباتی 2022 گه‌شتی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر مانگ ئه‌نجام بدات.

ناسا رایگه‌یاند كه‌ مووشه‌كی سیسته‌می ئاراسته‌كردنی بۆشایی ئاسمانییان له‌گه‌ڵ ئامرازی بۆشایی ئاسمانی جۆری ئۆریۆن'یان گونجاندووه‌ و تاقیكردنه‌وه‌كانی گه‌شتی بێ تیمی فڕۆكه‌وانی بۆ سه‌ر مانگ له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌یش دراوه‌ كه‌ Artemis 1 رێگه‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌وه‌دا ده‌كاته‌وه‌ له‌ داهاتوودا پشكنینی گه‌شت به‌ تیمی فرۆكه‌وانییه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ ئاسمانگه‌ڕان ده‌توانن كاری ئاڵۆزتر ئه‌نجام بده‌ن له‌ سه‌ر مانگ و ده‌وروبه‌ری.

ناسا تیشكیشی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ میانی ئه‌ركی پشكنینی Artemis له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ له‌ شوباتی 2022 گه‌شتی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر مانگ ئه‌نجام بدات.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.