فەیسەڵ بن فەرحان ،وەزیری دەرەوەی سعوودیە و رۆبێرت مێڵی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران، تاوتوێی چڕکردنەوەی ھەوڵە ھاوبەشەکانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی پێشێلکارییەکانی ئێرانیان کرد.
بەپێی ھەواڵی ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی سعوودیە (SPA)، بن فەرحان و مێڵی، لە ریاز پایتەختی سعوودیە کۆبوونەتەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوە بە ھەماھەنگیی دووقۆڵیی نێوان سعوودیە و ئەمریکا لەسەر دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران و ئەو دانوستانە نێودەوڵەتییانەی کە لەم چوارچێوەیەدا بەردەوامە، ئەنجامدرا.
ھەروەھا لە میانی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی چڕکردنەوەی ھەوڵە ھاوبەشەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارییەکانی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتنەکان لە لایەن ئێرانەوە و باس لە گرنگیی بەھێزکردنی کارە ھاوبەشەکان کرا بۆ راگرتنی پاڵپشتیی ئێران بۆ حوسییەکان کە ھەرەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھان دروست دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.