فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 14 ی مه‌خموری سوپای عێراقی فیدڕاڵ روونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی مه‌خمور ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی گولـله هاوه‌نێك له نزیك ناوچه‌ی مه‌خموری پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وته خواره‌وه ، به‌رپرسی ناوچه‌ش تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند: كه زیانی مووشه‌كه‌كه هیچ نه‌بووه ، نه ماددی ، نه گیانی .
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م رووداوه ، لیوا ڕوكن عه‌بدوڵڵا ره‌مه‌زان فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی سوپای عێراقی فیدڕاڵ له مه‌خمور و عه‌مید حه‌جی به‌رپرسی بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه به‌ماڵپه‌ری كوردستان تی‌ڤیان راگه‌یاند: له دوای رووداوه‌كانی 16 ى ئۆكتۆبه‌ر باره‌گای هێزه‌كانی تۆپخانه‌ی سوپای عێراق لێره‌بوونه ، دواتر ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه و له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ش 19 ى 10 ى 2021 له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سه‌وه ئاگر له‌و شوێنه به‌ردراوه به‌هۆیه‌وه بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا جێهێڵدرابوو بته‌قێته‌وه و گولـله هاوه‌نێك به ئاراسته‌ی ناوچه‌ی پارتیدا رۆیشتووه ، كه هیچ زیانێكی ماددی و گیانی نه‌بووه.
راشیانگه‌یاند: ناوچه‌كه ئارامه و رێگه به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێت هه‌وڵی كاری تێكده‌رانه بدات .
گوتیشیان: ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵساون به‌م رووداوه رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه .
كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.