Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 10:08

گوللـه‌ هاوه‌نێک ئاراسته‌ی ناوچه‌ی مه‌خموری پارتی دیموکراتی کوردستان کرا

کوردستان TV
100%


په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند: گوللـه‌ هاوه‌نێك له‌ نزیك  ناوچه‌ی مه‌خموری پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وته‌ خواره‌وه‌ .

كارزان كاكل په‌یامێنری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 19 ى 10 ى 2021 ، گوله‌ هاوه‌نێك   له‌ شوێنێكی نادیاره‌وه‌ ئاراسته‌ی ناوچه‌ی مه‌خموری پارتی كرا .

راشیده‌گه‌ێنێت: گوله‌ هاوه‌نه‌كه‌  له‌نزیك ناوچه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ ، له‌ كه‌وتنه‌وه‌ی گوله‌ هاوه‌نه‌كشدا هیچ زیانێكی ماددی یاخود گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ .

 پێش هه‌ڵبژاردن پارتی دیموكراتی كوردستان باره‌گای ناوچه‌ی مه‌خموری پارتی دیموكراتی كوردستان كرده‌وه‌ ، 2 كاندیدی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌بوو ، هه‌ردوو كاندیدیش له‌لایه‌ن چین و توێژه‌كانی مه‌خموره‌وه‌ ده‌نگیان پێدرا و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق . 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.