Erbil 4°C پێنجشەممە 30 کانوونی دووەم 00:38

مانچسته‌رسیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بێرنلی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 له‌ هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێناو به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی بێرنلی میوانی برده‌وه.
له‌ خوله‌كی دوازده‌دا، بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی گۆڵێكی بۆ مان سیتی تۆماركردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی حه‌فتادا، كیڤن دی بروینی به‌لجیكی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا.
 به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مان سیتی له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یشته‌ حه‌ڤده‌ خاڵ، بێرنلیش پێنجه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ دۆڕاندو به‌ ته‌نها سێ خاڵ له‌ پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ندی دێت.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.