لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ ده‌ریده‌خات ده‌رمانی "ستاتین" كهملیۆنان كه‌س له جیهان به‌كاریده‌هێنن بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی كۆلیسترۆل،له‌وانه‌یه رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا كه‌م بكات.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه ،كه له گۆڤاری "بی ئال ئو ئاس میدیس" بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م، ده‌بێته‌ی هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی ده‌ماره‌كانی خوێن،ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه، رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه،له‌په‌یمانگایه‌كی سوێدی،له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كراوه كه تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا ببوون،ئاماره‌كه له‌سه‌ر نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س لهدانیشتوانانی سوێد كراوه‌و ده‌ریده‌خات ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 45 ساڵه،ئه‌و ده‌رمانه هاوكارێكی باش بووه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی مردن به كۆرۆنا .
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته‌هۆی هه‌وكردنی ده‌ماره كانی خوێن، به‌ڵام ده‌رمانی "ستاتین" هه‌وككردنی ده‌ماره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
له كۆتاییدا لێكۆلهوهران جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ،كه‌ده‌بێ لێكۆڵنه‌وه‌ی زیاتر بكرێت ،بۆ ئه‌وه‌ی راستی ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كه ده‌ربخات.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.