Erbil 3°C شەممە 18 کانوونی دووەم 02:41

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد ده‌کوژن

کوردستان TV
100%

 کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ، كۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت له‌كوردستانی ئێران، بە ناوی ژیان عەلی پوور تەمەن 32 ساڵ بە تەقەی هێزە  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ژیان عەلی پوور لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری ناوچەی ئالان و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە. 

هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ژیان عەلی پوور خەڵکی گوندی بێژوێ سەر بە شاری سەردەشته‌ و باوکی دوو منداڵ و برای هوشەمەند عەلی پوور بەندکراوی سیاسیی کوردە.

له‌كۆتاییدا، هه‌نگاو رایگه‌یاندووه‌: دوای رووداوه‌كه‌ تەرمی ژیان عەلی پوور ڕەوانەی پزیشکی دادی شاری سەردەشت کراوه‌.


جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ ، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كانی كوردستانی ئێراندا، به‌رده‌واممه‌ كۆڵبه‌رانی كورد ده‌كه‌نه‌ ئامانج ، له‌كاتێكدا ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ رۆژانه‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی بژێوی ژیانیان كه‌ل و په‌لی پێداویستی و خۆراك له‌نێوان شاره‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن و رۆژانه‌ ژماره‌یه‌كیان به‌هۆی كاره‌كانیانه‌وه‌ ده‌بنه‌ قوربانی. 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.