پۆلیسی سۆران سه‌باره‌ت به ڕووداوی شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سۆران ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ڕایگه‌یاند: هیچ كه‌سێك له شه‌ڕكه‌ی ئه‌مشه‌و نه‌كوژراوه.
پۆلیس له ڕوونكردنهوهكهدا ڕایگه‌یاندووه: نزیک کاتژمێر 9:15 خوله‌كی ئه‌مشه‌و هه‌ینی لەئەنجامی کێشەیەکی کۆمەلایەتی لەنێوان دوو بنەماڵە لە گەرەکی به‌ختیاری شاری سۆران هەندێ گەنج زۆر بەسوکی بریندار بوونە.
سەبارەت بەو پیاوەی کە گیانی لەدەست داوە پۆلیسی سۆران ڕایگه‌یاندووه: پیاوه‌كه ناوی ( ش ، م ) له‌دایكبووی ساڵی 1955 كه پیشە کاسبه و دانشتووی گهڕەکی به‌ختیاری شاری سۆرانه، پێشتر نەخۆش بووە و نەشتەرگەری ( فتح صدر ) ی بۆ کراوە دەست بەجێ بەبێ ئەوەی بەژدار بێ لەشەرەکە گیانی لەدەست داوە.
ڕاشیگه‌یاندووه: بۆیە لەسەر فەرمانی دادوەر ڕەوانەی پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران كرا بەمەبەستی زانینی هۆکاری گیان لەدەست دانی .
پۆلیسی سۆران سەبارەت بەشەرەکەش ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو لایه‌ن كه به‌شداری شه‌ڕه‌كه بوون ده‌ستگیركراون و لێکۆلێنەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.