Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 23:31

که‌شناسی هه‌رێم: ئه‌گه‌ری باران بارین و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌

پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ ڕاگه‌یاند.

كه‌شناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه‌: ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ پێشبینى ده‌كرێ ئاسمانى هه‌رێم په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌ هه‌وربێت پله‌كانى گه‌رما به‌ (5-7) پله‌ دابه‌زێت به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ پله‌كانى گه‌رماى ئه‌مڕۆدا و خێرایى با (10-20) كام/ك.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ئاسمانى هه‌رێم نیمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت له‌ گه‌ڵ بارینى نمه‌ باران و كه‌مێك هه‌وره‌ تریشقه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كانى دهۆك و هه‌ولێر و ناوچه‌كانى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین وه‌ پله‌كانى گه‌رما به‌ نزمى ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌كو ڕۆژانى پێشوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.