Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 23:42

ئه‌و که‌سه‌ی 80 ده‌فته‌ر دۆلاری له‌ خه‌ڵک دزی بوو ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئەو تۆمەتبارەی 80 دەفتەر دۆلاری بە فێڵ لە خەڵک وەرگرتبوو، دەستگیر کرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات/ بنکەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ز. ا. ر) دەستگیر کرد، کە بەپێی ماددەی (456) لە یاسای سزادان داوا کرابوو.

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: تۆمەتباری ناوبراو هەڵسابوو بە فێڵکردن لە زیاتر لە (3) هاووڵاتی و (3) پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی لە هەمان بنکە هەبوو کە بڕی (800،000) هەشت سەت هەزار دۆلاری ئەمریکی بە فێڵ لە هاووڵاتییان وەرگرتبوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تۆمەتبار ئێستا بەپێی مادده‌ی 456ی یاسایی ڕاگیراوە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.