گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای ده‌كات كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه چاره‌سه‌ری گرفتی گرانبوونی نرخی به‌نزین و نه‌وتی سپی بكات.
جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه بووه به‌نزین بۆ هاووڵاتییان دابین بكات به نرخێكی گونجاو، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرا كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بوو به نرخی نه‌وت و له ڕابردووش‌دا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزببووه‌وه كه هاوكات بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش، هەروەها هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازە ڕاگیراوە.
جوتیار عادل ڕاشیگه‌یاند: مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان.
گوته‌بێژی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت تاوه‌كو له داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به نه‌وتی سپیش گوته‌بێژه‌كه‌ی حكوومه‌ت جه‌ختی كرده‌وه كه به‌هه‌مناشێوه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕاسپێردراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته له ڕێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاووڵاتییان له زووترین كاتدا.
له كۆتاییدا هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانی دڵنیا كرده‌وه کە حکوومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرفتانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.