Erbil 11°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 18:05

نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی جیهانی داوای ئازادکردنی 3 نووسه‌ری ئێرانی ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌، سێ نووسه‌ری ناوداری  ئێرانی به‌ناوه‌كانی ( ناڕه‌زا خه‌ندان مهابادی، كیڤان باجان و باكتاش ئابتین) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی به‌ تۆمه‌تی جیا جیا زیندانی كراون.

بۆئازادكردنی ئه‌و سێ نووسه‌ره‌ له‌ نێو ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ئێران چه‌ندین كه‌میپین پێكهێنرا، به‌ڵام هه‌موویان تائێستا بێسوود بوون.

له‌ م رۆژانه‌ی دواییشدا له‌ میانی به‌شداریكردنیان له‌ ئاهه‌نگێكی خێرخوازیی ڕێكخراوی به‌رگریی له‌ ئه‌ده‌ب و مافه‌كانی مرۆڤ، چه‌ندین نووسه‌ر، ئه‌كته‌ر و ئه‌ستێره‌كانی جیهان له‌ نیویۆرك كۆبوونه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان له‌ 800 كه‌س زیاتر بوو، داوای ئازادكردنی هه‌ر سێ نووسه‌ری ئێرانی ڕه‌زا خه‌ندان مهابادی، كیڤان باجان و باكتاش ئابتین - يان كرد.

11

 ژێده‌ر- ئه‌لعه‌ره‌بیه‌

ئا- كامران

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.