یانه‌ی میلانی ئیتالی به‌فه‌رمی بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی به‌رگریكاری یانه‌كه تیۆ هێرناندیز هه‌لگری ڤایرۆسی كۆڤیدد نۆزده‌یه، بۆیه له‌ئێستادا ئه‌م یاریزانه كه‌ره‌نتینا كراوه و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی یانه‌ی میلان هاتووه، تیۆ هێرناندیز دوای گه‌رانه‌وه‌ی له‌یاری كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، گه‌ڕایه‌وه ئیتالیا بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ریزی یانه‌ی میلان، به‌لام دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركه‌وت ئه‌م یاریزانه هه‌لگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
هێرناندیز دووه‌م یاریزانی هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا دووچاری ئه‌م ڤایرۆسه هاتووه، دوای ئوه‌ی ئه‌دریان رابیۆ یاریزانی یانه‌ی یۆڤنتۆس به‌هۆی تووشبونی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یاری كۆتایی هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیا ئاماده‌نه‌بوو، هێرناندیز رۆلێكی گرنگی هه‌یه له‌ریزی یانه‌ی میلان، بۆیه دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه گورزێكی كوشنده‌یه به‌ر یانه‌ی میلان ده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت كه له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌م یانه‌یه یاری له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی پۆرتۆی فه‌ره‌نسی و هه‌روه‌ها له‌خولی كالچۆ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ڤیرۆنا و بۆلۆنیا یاری هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.