Erbil 11°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 18:16

هەڵبژاردنی یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان لە وادەی خۆی ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%


لە پرێس کۆنفرانسێکدا دکتۆر شاکر ئەحمەد سمۆ بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند هەڵبژاردنی یانە وەرزشیەکانی هەرێمی کوردستان لە 
١٧ / ١٠ / ٢٠٢١ دەست پێدەکات . دکتۆر شاکر ئاماژەی بەوەشکرد بە هەمان مەرج و ڕێنمایی ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٧هەڵبژاردن دەکرێت . 
بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە هەرێمی کوردستان لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا گووتی تەنها یەک وەرزشوانی بێ بڕوانامە کە خزمەتی وەرزشی کوردستان و عێراقی کردووە ، دەتوانێت بۆ پۆستی ئەندامی دەستەی کارگێری خۆی کاندید بکات . 
دکتۆر شاکر هیوای خواست لە داهاتوو نزیک ببینە خاوەن یاساییەکی تایبەت بە وەرزش ، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن و تەواوی کارەکانمان بەپێی ئەم یاساییە بەڕێوەببەین .

بریاڕ وایه‌ له‌رۆژانی داهاتوو ،  پڕۆسه‌ی به‌رێوه‌چوونى یانه‌ وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌بچێت و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی نوێ بۆ یانه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێت. 

كوردستان TV

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.