وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، ئیسرائیل و ئیمارات له واشنتۆن هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كاریگه‌ری "رێككه‌وتننامه‌ی ئیبراهیم" كرد له‌سه‌ر ناوچه‌كه كه ساڵێكه واژوو كراوه و جه‌ختیان له‌سه‌ر "چڕكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شێتیی نێوانیان" كرده‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئانتۆنی بیلكهن؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه ئیسرائیل، یایر لاپید و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، عه‌بدوڵڵا بن زیاد ئال نەهیان له واشنتۆن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
بلینكه‌ن به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی ساڵێك به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی ئیبراهیمدا زۆر به‌رهه‌مدار بووه و ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات هه‌نگاوی باشی بڕیوه.
بلینكه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌باره‌ی "لێبورده‌یی ئایینی" و "سه‌رچاوه‌كانی وزه و ئاو" دوو گرووپی كاریان دروست كردووه و گوتی: "له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین كه ئیسلامفۆبیا و دژه‌سامیه‌ت له په‌ره‌سه‌ندندایه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته هه‌رسێ وڵات به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی دووچاوی توندوتیژی، هه‌ڕه‌شه و جیاكاری ببن پهیڕاوكارانی ئایینه‌كان په‌رستشی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن. گروپی دووه‌می كاریش له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه و ئاوه له‌نێوان وڵاتهكانماندا".
لاپید یایر به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش وه‌ك ئیسرائیلییه‌كان مافی ژیانیان هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌رده‌وام ده‌بن له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی.
ئال نەهیان'یش سوپاسی ئه‌مریكای كرد كه بووه هۆی هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شێتی له‌نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل چڕتر ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.