Erbil 11°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 10:20

وەزارەتى خوێندنى باڵا: کۆبوونەوەیەک بۆ باشتر ڕاییکردنى مامەڵەى نێوان هەرێم و بەغدا بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


 بە ئامانجى باشتر و خێراتر ڕاییکردنى کاروبارەکانى پەیوەست بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە بەغدا، بە سەرپەرشتى بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی د. عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولره‌زاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی  و به‌رپرسانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ت  به‌رێوه‌چوو، گفتوگۆ لەبارەى باشترکردنى هەماهەنگى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کرا. 
راشیده‌گه‌یه‌نن: لەو چوارچێوەیەدا باس لە گرنگى کەمکردنەوەى ڕۆتین و خێراترکردنى کارەکانى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم کرا، بە تایبەت لە ئاڵوگۆڕکردنى نووسراوەکان، بۆ ئەوەش گفتوگۆ لەبارەى دانانى سیستمێکى ئەلیکترۆنى بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى (IT) لە دیوانى وەزارەت کرا، ئەوەش ڕوونکرایەوە کاراکردنى ئەو سیستمە دەبێتە هۆى خێراترکردنى نووسراوە فەرمیەکان و گەڕانەوەى کاتێکى زۆر و دڵنیابوون لە ڕاستى و دروستى نووسراوەکان.
لە بەشى کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان تاوتوێى لایەنە جیاکانى بیرۆکەکەیان کرد، لە کۆتاییشدا بە گەڵاڵەکردنى چەند پێشنیاز و ڕاسپاردەیەک کۆتایی بەکۆبوونەوەکە هات و بریاریش درا پڕۆسەکە ئه‌مڕۆ پێنچشەممەش ڕێکەوتی (14/10/2021) بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.