بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، دەست کراوەتەوە بە مامەڵەی دەرکردنی كارتی نیشتمانی و پاسپۆرت.
لیوا هێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان، رایدهگهێنێت: ئەو كۆمپانیا ئەڵمانییەی ئەرکی کارتی نیشتمانیی پێ سپێردراوە، سێرڤەرەکانی نۆژەن کردەوە، بۆیە مامەڵەی دەرکردنی کارتی نیشتمانی ڕاوەستابوو، کە لە ئەمڕۆوە دەست بە مامەڵەکان کراوەتەوە.
راشیدهگهێنێت: مامەڵەی دەرکردنی پاسپۆرتیش دەستی پێ کردووەتەوە و هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی فەرمانگەکانی پاسپۆرت بکەن و هیچ کێشەیەک نییە و مامەڵەکان بە ئاسایی بەڕێوە دەچن.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا 17 هەزار كارتی نیشتمانیی ئەو كەسانە گەڕایەوە كە لە چەند مانگی ڕابردوودا مامەڵەیان پێشكەش كردبوو، چاوەڕوانی كارتەكانیان بوون.
بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان راشیدهگهێنێت: جگە لەو 17 هەزار کارتە، هێشتا کارتێکی زۆری هەرێمی کوردستان ماوە کە لە بەغدا بگەڕێتەوە.
دهشڵێت: لێرە ڕاستەوخۆ مامەڵەکان دەنێردرێت و دواكەوتنی هاتنەوەی كارتی نیشتمانی پەیوەندیی بە بەغداوە هەیە، بەهۆی ئەوەی چاپكردنی كارتەكە لە بەغدایە، بۆیە تاوەكوو بەغدا چاپی نەكات، ناگەڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.