كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق واده‌ی ڕاگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراقی ئاشكرا كرد به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
حوسێن جه‌لیل گوته‌بێژی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێیان گه‌یشتووه، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه ڕێكه‌وتی 9 - 10-2021 گه‌شته‌كان ڕاده‌گیرێن تا كاتژمێر شه‌شی به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م ڕێكه‌وتی یازده‌ی ده‌ی دووهه‌زاروو بیست و یه‌ك.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م ڕاگرتنه به پێی فه‌رمانێكه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێیان گه‌یشتووه و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقه.
سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کانی عێراق راده‌گیرێن
![](/content/upload/1/archive/2017-12/frokawani_iraq_w900_h900.jpeg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.