Erbil 10°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 18:24

فیفا به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌تایی بڕیاریدا عێراق یارییه‌کانی له‌سه‌ر یاریگای خۆی ئه‌نجامبدات

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌تایی بڕیاریداوه‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریه‌كانی له‌سه‌ر یاریگای خۆی ئه‌نجامبدات.
 له‌مباره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ عه‌دنان ده‌رجال سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌و وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق و جیانی ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر كۆبوونه‌ته‌وه.
 سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرای كرد كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئینفانتینۆ به‌ درجالی ڕاگه‌یاندووه، ڕاپۆرتێكی ئه‌رێنی له‌باره‌ی یاریگاكانی عێراق پێگه‌یشتووه‌و به‌م نزیكانه‌ فیفا بڕیاری كۆتایی بۆ هه‌ڵگرتنی ئابڵۆقه‌ی وه‌رزشی له‌سه‌ر یاریگاكانی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه.
 به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌توانێت له‌ هه‌ردوو گه‌ڕی پێنجه‌م و شه‌شه‌می پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌كانی سوریاو كۆریای باشوور بكات.
 هاوكات درجال هه‌وڵ ده‌دات له‌ یاریه‌كانی داهاتووی خولی نایابی عێراق ڕێگه‌ به‌ هانده‌ران بدرێت ئاماده‌ی یاریگاكان بن، تا ئه‌مه‌ش ڕێگه‌خۆشكه‌ربێت بۆ ئاماده‌بوونی هانده‌ران له‌ یاریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌سه‌ر یاریگای خۆی له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال .
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.