گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند: له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مزگه‌وتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای سەردانی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی لەرێکەوتی ٣⁄ ٥⁄ ٢٠٢١ و ئاراستەکردنی نوسراوی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ژمارە(١٥٨) لە ٢١⁄ ٦⁄ ٢٠٢١ بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، بریارد درا بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی ( مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ).
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راشیگه‌یاند: ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان بە نوسراوی ژمارە (١٢٠٤) لە ٤⁄ ١٠ ⁄ ٢٠٢١ ئاگاداری وەزارەتی دارایی کردووه‌تەوە بۆ خەرج کردنی تێچووی نوژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورە.
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوتیشی: مانگی (١١) ی ئەمساڵ دەست دەکرێ بەنۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی(کاک ئەحمەدی شێخ ).
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.