Erbil 5°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 01:36

په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی بەشداری لە هەشتەمین کۆڕبەندی ئاسایشی پۆڵۆنیا دەکات

کوردستان TV
100%


لە وارشۆی پایتەختی کۆماری پۆلۆنیا، هەشتەمین کۆڕبەندی ئاسایشی وارشۆ2021ی نێودەوڵەتی بە بانگهێشتکردنی دەیان شاندی سیاسی و دیپلۆماسی و پسپۆڕانی بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئاسایش و سەربازی و ئابووریناسان و دەزگاکانی ستراتیژی و هزری و شیکاری و میدیایی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەسەر ئاستی ئەورووپا و جیهان لە ڕۆژانی نێوان 5 و 6 ی مانگی ئۆکتۆبەر ساز کرا.

لەم کۆڕبەندەدا، هەروا بانگهێشتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرابوو بۆ بەشداریکردن لەم کۆڕبەندە جیهانییەدا کە ساڵانە دەزگای کاژمیژ پۆواسکی بە هاوکاریی ئۆفیسی ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری پۆلۆنیا سەر بە سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە و بە هاوکاریی ناتۆ و دەیان دامەزراوەی سیاسی و ستراتیژی و سەربازی و هزری وڵاتانی تر ڕێک دەخرێت، کە وارشۆی پایتەختی کۆماری پۆلۆنیای وەکو پایتەختی ئاسایش و ئاشتی و پەیوەستگای بەیەکگەییشتنی دەیان شاند و کەسایەتیی ناسراوی ئەورووپی و جیهانی بۆ تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی پرسەکانی ئاسایش و پێشکەوتن و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و باسکردنی  قەیرانەکانی نێودەوڵەتی و شەڕ و هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستی و توندوتیژی بۆ سەر مرۆڤایەتی و ئاسایشی کۆمەڵگای جیهانی لەم کۆڕبەندە جیهانییەدا هەڵسەنگاندندنی بۆ دەکەن.

هەر لە کۆڕبەندەکەدا، چاو بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری و دۆخی شەڕ و سەرهەڵدانی قەیرانەکانی نێودەوڵەتیدا دەخشێنن و بە گرنگییەوە تاووتوێی دەکەن و لە ڕێگەی  باسکردنی پرسە گەرمەکانی جیهان لە کۆڕبەندی ئاسایشی وارشۆدا، چەندین پەیام و پێشنیار و بڕیار و ڕاسپاردە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵاتانی ئەورووپی و لەسەر ئاستی جیهان و زلهێزەکان و وڵاتانی خاوەن بڕیار دەکەن بە مەبەستی ڕێگەخۆشکردن بۆ خزمەتکردن بە ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری و ڕێگریکردن لە شەڕ و کۆنفلیکت و بۆ بەرەوپێشبردنی دیالۆگ و لێکتێگەییشتن و هێورکردنەوەی گرژی و ناکۆکییەکان و باسکردنی ڕیگاکان و میکانیزمی سەردەمیانە بۆ خزمەتی ئاشتی و ئارامی و پێشکەوتن لە نێوان نەتەوەکان و وڵاتان لە ڕێگەی پسپۆرانی نیودەوڵەتی و ڕاگۆڕینەوە و خستنەڕووی دیدگا و تێڕوانینی پسپۆرانی بواری سیاسی و ستراتیژی ئاسایش و... لە پیناو جیهانێکی ئارام و ئازاد و دوور لە توندوتیژی.

شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوو لە  هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئەمیر جەرگیس، بەرپرسی دیسکی ئەورووپا لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) لە رێگەی ئۆنلاینەوە لە کوردستانەوە لە دوو ڕۆژی کۆڕبەندی ئاسایشی وارشۆ 2021 دا لە ڕۆژانی نێوان (  5 ، 6 / 10-2021) دا بەشدارییان لە چەندین پەنێل و دیبەیتی گرنگدا کرد.

شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) وەکو تاکە شاندی کوردی لە کوردستانەوە لە ساڵانی 2018و 2019 بە فەرمی بەشدارییان لەم کۆڕبەندەدا کردبوو لە وارشۆی پایتەخت و لە ساڵی ڕابردووەوە زۆرێک لە کۆنفرانس و کۆنگرە و کۆڕبەندەکانی جیهانی بە هۆی خۆپارێزی لە پەتای نەگریسی کۆرۆنا بە شێوازی ئۆنلاین بەڕێوە دەچن. ئەمساڵ بە هۆی هەڵمەتی بانگاشەی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق و چەند هۆکاری ترەوە، شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی سەرەڕای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە جیهاندا، بەڵام لە بواری گەشەپێدان بە پەیوەندییەکانی دەرەوە و دیدار و چاوپێکەوتنەکانی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ گەیاندنی دیدگا و پەرسپەکتیڤی پارتی بۆ باسکردنی پەرەسەندنەکانی سیاسی و ئاشناکردنی دامەزراوەکانی پەیوەندیداری بیانی بە دۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە چاڵاکانە لە چەندین کۆنگرە و کۆنفرانس و کۆڕبەندی جیهانی ئاستبەرزدا بەشداری کردووە، کە کۆڕبەندی ئاسایشی وارشۆ 2021 یەکێک لەم کۆڕبەندە گرنگانەیە کە شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) تێیدا بەشداری کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.