Erbil 15°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 13:25

شیعه‌کانی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ شاربه‌ده‌ر ده‌کرێن

کوردستان TV
100%

به‌پێی ڕاپۆرتێك كه‌ ئاژانسی (بی بی سی)ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامیداوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌شێوه‌یه‌كی پیلانداڕێژراو سه‌دان خانه‌واده‌ی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌ی هه‌زاره‌ی شیعه‌ی شاربه‌ده‌ر كردووه‌، تا ئێستاش 1200 خانه‌واده‌ی شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌ گونده‌كانی هه‌رێمی دایكۆندی ناوه‌ڕاستی ئه‌فغانستان ئاواره‌ بوون‌.

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌لای خۆیه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و خانه‌وادانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌و شوێنانه‌ ده‌ژین، له‌به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ جه‌خت له‌وه ‌ده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌موویان به‌ڵگه‌ و ناسنامه‌كانیان فه‌رمی و دروسته‌.

به‌پێی هه‌ندێك ڕاپۆرت تا ئێستا 4 هه‌زار كه‌س له‌ مه‌زهه‌بی شیعه‌ له‌ ئه‌فغانستان ئاواره‌ بوون‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له ‌ڕاپۆرتی خۆیدا جه‌خت له‌وه ‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌وه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته‌ ده‌ست 13 كه‌سیان له‌ هه‌زاره‌ی شیعه‌كان كوشتووه‌ و له‌نێویشیاندا كچێكی 17 ساڵی هه‌یه‌‌، هه‌روه‌ها 9 له‌ سه‌ربازانی پێشوو كه‌ شیعه‌ بوون و خۆیان ڕاده‌ستی تاڵیبان كردبوو‌، كه‌چی تاڵیبان دوای دوورخستنه‌وه‌یان ئه‌و سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌ربازانه‌یان له ‌سێداره‌داوه‌.

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هه‌موو زانیارییه‌كانی ڕاپۆرته‌كانی (بی بی سی) و (ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی) ره‌ت كردۆته‌وه‌ و باس له‌وه ‌ده‌كات كه‌ هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ له ‌ڕاپۆرته‌كانیان ته‌نیا دیدگایه‌كیان وه‌رگرتووه‌.
 
جێی باسه‌ كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌ی هه‌زاره‌ی شیعه‌ سێیه‌م گه‌وره‌ پێكهاته‌ی ئه‌فغانستانن ‌و له‌لایه‌ن ئه‌فغانستان و پاكستانی زۆرینه‌ی سونه‌وه‌ جیاكاریان له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌كرێ.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.