ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه له ڕاگه‌ێندراوێكدا داوای له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد كه هه‌مووان بۆ پاراستن و زامنكردنی مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی خۆتان وخه‌ڵكی كوردستان به‌شدار بن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان.
ڕاشیگه‌یاندووه: به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، سوپاس و ستایشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین، كه نه‌بوون به به‌شێك له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پابه‌ندی یاسا و رێسا سه‌ربازییه‌كان بوون، دوای به‌شداریشتان له ده‌نگدان، كه ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی چارەنووسازە.
ده‌قی ڕاگه‌ێندراوه‌كه:
"پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، وا نزیكده‌بینه‌وه له ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، لێره‌وه داواتان لێده‌كه‌ین هه‌مووان به‌شداربن له‌م پڕۆسه‌یه بۆ پاراستن و زامنكردنی مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی خۆتان وخه‌ڵكی كوردستان.
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه، پابه‌ندی یاسا و دیسپلینه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بن.
به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، سوپاس و ستایشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین، كه نه‌بوون به به‌شێك له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پابه‌ندی یاسا و رێسا سه‌ربازییه‌كان بوون، دوای به‌شداریشتان له ده‌نگدان، كه ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی چارەنووسازە.
راسته‌وخۆ ده‌بنه‌وه پارێزه‌ری سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌و، بەشێکیش دەبن لە پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێم و ده‌نگده‌ران و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی.
فیدارکارانی کوردستان...
ده‌نگدان، مافێكی ده‌ستووری ویاسایی هه‌موو تاكێكی كورده، وه‌ك چۆن له‌رابردوو هێزی ئاشتی بوون و به‌گیان و خوێنی خۆتان ئه‌زموونه‌كه‌تان پاراست و هه‌میشه شانازی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان بوون و نازناوی جوامێری و دلێریتان له كوردستان و جیهاندا پێدراوە، ئه‌وهاش به‌ئارامی رۆڵی كاریگه‌ری خۆتان له سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی دیموكراسی بۆ هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه له‌م ده‌نگدانه ببینن".
شۆڕش ئیسماعیل
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
6ی 10ی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.