Erbil 21°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 11:31

پێشانگه‌ی پۆرترێتی که‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌کانی کورد کرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ ئاماده‌بوونی سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و فه‌رهه‌نگ غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، پێشانگای تایبه‌تی كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كانی كورد بۆ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار  كیڤان بارزانی له‌ گه‌له‌ری میدیا كرایه‌وه‌.


له‌ پێشانگه‌كه‌دا چه‌ندین پۆرترێتی ناودارانی كورد نمایش كرا له‌وانه‌:

هه‌ژار موكریانی، مووسا عه‌نته‌ر، عه‌بدولكه‌ریم موده‌ڕیس، گیوی موكریانی، جگه‌ر خوێن، حه‌پسه‌خانی نه‌قیب، گۆران ، قانیع، پیره‌مێرد، دڵدار، سافی هیرانی، مه‌حوی، حاجی قادری كۆیی، مه‌ستوره‌ ئه‌رده‌ڵانی، فه‌قێ ته‌یران، مه‌لای جزیری، ئه‌حمه‌دی خانی، عه‌لی هه‌ریری، تۆفیق وه‌هبی، عه‌ره‌بی شه‌مۆ، ڕه‌فیق حلمی، بێخود و زێوه‌ر.... له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی تری ناوداری كورد له‌م پێشانگایه‌دا نمایش كرابوون..

 كیڤان مه‌حمۆ سمایل بارزانی له‌ ساڵی 1971 له‌ بارزان له‌دایك بووه‌، ده‌رچووی به‌شی شێوه‌كاریی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه‌، تا ئێستا چه‌ندین پێشانگه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆی كردۆته‌وه‌، به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر پێشانگه‌شی كردووه‌.

ئا- كامران
 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.