Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 19:52

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان : لەسەدا 87ی کارتەکانی دەنگدانمان دابەشکردووە

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆن باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە لەسەدا 87ی کارتەکانی بایۆمەترییان دابەشکردووە.

ئەندامی فەرمانگەی زانیاری سەربە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، عیماد جەمیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە تا ئێستا لەسەدا 87ی کارتەکانی بایۆمەترییان دابەشکردووە و گوتی: "زۆرترین کارتەکان لە پارێزگاکانی دیالە، واست و نەینەوا دابەشکراون، ھەروەھا رێژەی دابەشکردنی کارتەکان لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەدا، لەسەدای 70ی تێپەڕاندووە".

عیماد جەمیل رەتی کردەوە کە ماوەی دابەشکردنی کارتەکانی بایۆمەتریی درێژ بکرێتەوە و گوتی: "تا ئێستا لە کۆی 17 ملیۆن کارتی بایۆمەتریی، 15 ملیۆن کارتمان دابەشکردووە".

ناوبراو باسی لەوەشکردووە، ئەو دەنگدەرانەی کە کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە ناتوانن لە ھەڵبژاردنەکاندا، دەنگ بدەن.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، دوێنێ سێشەممەی وەک دوایین وادە بۆ دابەشکردنی کارتی دەنگدانی بایۆمەتریی دیاریی کردبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.