Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 19:47

له‌که‌رکوک چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی هاووڵاتییه‌ک ده‌ڕفێنن

چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون
کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو له‌ شارۆچكه‌ی حویجه‌ باشووری كه‌ركووك چه‌ند چه‌كدارێك هاووڵاتییه‌ك به‌ ناو (مه‌سته‌فا عبدول عه‌زیز حه‌مه‌د) ده‌ڕفێنن و به‌ ئۆتومبێلێكی جۆری لاندگرۆز به‌ره‌و شوێنێكی نادیاری ده‌بن.

دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌ستیان كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و توانیان چه‌كداره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ سه‌ر به‌ لایه‌نێكی چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی بوون و هاوكاتیش ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیان ڕفێندراوه‌كه‌ ئازاد بكه‌ن .

هه‌ر له‌ كاتی ده‌ستگیردنی چه‌كداره‌كان ،ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و كۆمه‌ڵی ناسنامه‌دا گیرا كه‌ بۆ كاری ڕفاندن به‌ كارده‌هات .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.