Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 20:12

سبەی بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی په‌رله‌مانی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

کوردستان TV
100%

سبەی پێنجشەممە 7-10-2021 بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی په‌رله‌مانی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند کە پێویست بە سازکردنی دانیشتن ناکات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران.

بەشیر حەداد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران لە 31ی مانگی ئاداری رابردوودا، وەک ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە دەنگی لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی خۆی لە حەوتی ئەم مانگە دابوو و گوتی: "لەبەر ئەوە پێویست بە سازکردنی دانیشتن ناکات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران".

گوتیشی: "بڕیارەکە سبەی پێنجشەممە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.