بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ سێ گه‌ڕی داهاتووی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل كه‌مپێكی مه‌شق و ئاماده‌كاری له كۆلۆمبیا سازده‌كات، هه‌ریه‌ك له یاریزانان تیاگۆ سیلڤاو دانیلۆ و ئه‌لێكس ساندرۆ و فرید كه له یانه‌كانی ئه‌وروپا یاری ده‌كه‌ن.
له ڕیزی پێشه‌وه‌ی یاریزانانی به‌ڕازیل بوون كه گه‌یشتنه بۆگۆتای پایته‌ختی كۆلۆمبیا، واش بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له ڕۆژانی هه‌شت و یازده‌و پازده‌ی ئه‌م مانگه‌و له سێ گه‌ڕی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی ڤه‌نزوێلاو كۆلۆمبیاو ئۆرگوای ببێته‌وه.
جێگای باسه هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل سه‌ركه‌وتنی له هه‌ر هه‌شت یاری خۆی له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهان به‌ده‌ستهێناوه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی بیست وچوار خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور دێت .
هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیڵ 3 یاری ئه‌نجام ده‌دات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.