بەپێی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2020ـی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، پارێزگای کەرکوک 12 كورسی بۆ تەرخان کراوە و دابەشکراوە بۆ 3 بازنەی هەڵبژاردن، پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی 1 و 2ـدا کاندیدی هەیە.
لە بازنەی 1ـی کەرکوودا پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی ژمارە 30 بەربژێر کردووە.
بازنەی 1ـی پارێزگای کەرکووک سنووری ناوچەکانی دوبز، ڕەحیماوە، عەڕەفە، قۆرییە ئەڵماس2، موسەڵا2، ئیسکان، قادسیە1، شۆریجە، حورییە، ئاڵتون کۆپری- پردێ و لەیلان دەگرێتەوە.
هەروەها لە بازنەی 2ـدا پارتی دیموکراتی کوردستان نەجوا حەمید محەممەد کاندیدی ژمارە 52 بەربژێر کردووە.
بازنەی 2ـی کەرکووک سنووری ناوچەکانی تسعین، داقوق، قۆرییە1، رێگای بەغدا، واست، قادسیە2، تازە، ڕەشاد، موسەڵا 1، حەی عەسكەری، خاسە، سەورە، ڕیاز، گەڕەکی نووڕ و یایچی دەگرێتەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستی لە هەڵبژاردنی پێشووی ساڵی 2018ـدا بایکۆتی هەڵبژاردنی عێراقی کرد و لەو کاتەدا ڕایگەیاند، كهركووك و تهواوی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی حكوومهتی ههرێم له ژێر داگیركاری سهربازیدایه و ناسهقامگیره، هەر بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ڕاگەیاند و داوای لە خەڵکی ئەو ناوچانەش کرد بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن.
هاوكات، له هەڵبژاردنی ڕابردووی ساڵی 2018ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی دەنگدەران دابەزینی بەخۆیەوە بینی، لەهەڵبژاردنی 10ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا چاوەڕی دەکرێت پارتی دیموکراتی کوردستان ئاستی دەنگەکانی لە سنوورەکەدا بەرزببێتەوە ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی دەنگەکان بکات و لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.