وەزارەتی کارەبا رایگهیاند: کرێی کارەبا بۆ پرۆژەکانی بە بازاڕ کردنی گەنمی جووتیاران 38% دادەبەزێت.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: : کرێی کارەبا بۆ پرۆژەکانی بە بازاڕ کردنی گەنمی جووتیاران 38% دادەبەزێت و فەرمانی داشکاندنی کرێیهكهش بۆ ئەم پرۆژانە بە واژووی وەزیری کارەبا دەرچووە، لە ڕۆژی (2021/9/1) جێبەجێ دەکرێت.
ئەم دەستپێشخەرییەی وەزارەتی کارەبا بۆ پاڵپشتی لە کەرتی کشتوکاڵ و جووتیارانی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جێبەجێ دەکرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.