كلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ یه‌كه‌مجار ئاره‌زووی خۆی بۆ جێهێشتنی تیپه پاریسیهكهو په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئاشكراكرد.
مباپێ به تۆڕی ئاڕ ئێم سیی فه‌ڕه‌نسی ڕاگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای هاوینی ڕابردوو هه‌ڵوێستی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه‌و له كۆتایی ته‌مموزی ڕابردوو داوای له ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان كرد ڕێگه‌ی پێ بده‌ن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕیال مه‌دریده‌وه بكات، ئه‌ویش بۆ ده‌رفه‌ت دان به به‌رپرسانی پی ئێس جی تا بڕه پاره‌یه‌كی باشیان له فرۆشتنی ئه‌و ده‌ست بكه‌وێت و شوێنگره‌وه‌یه‌كی گونجاو له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان ده‌ستنیشان بكه‌ن.
مباپێ گوتیشی، ماوه‌ی چوار ساڵه له ڕیزی پاریس سانجێرمان یاری ده‌كه‌م و ئه‌م یانه‌یه زۆری به من به‌خشیوه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش له ڕاستیه‌وه دوورن كه باس له‌وه ده‌كه‌ن له دوایین هه‌فته‌ی مێركاتۆی هاوینه داوای ڕۆیشتنم له به‌رپرسانی یانه‌كه‌م كردووه، به‌ڵكو من زوو بڕیاری خۆم دا تا ئیداره‌ی تیپه‌كه‌م كاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت شوێنگره‌وه‌یه‌كی گونجاو دیاری بكات.
جێگای باسه مباپێی ته‌مه‌ن بیست ودوو ساڵ له هاوینی ڕابردوو چه‌ندین ئۆفه‌ری پاریس سانجێرمانی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ڕه‌تكرده‌وه‌و هه‌وڵی دا بچێته ڕیزی ڕیال مه‌درید، به‌ڵام به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌یان نه‌دا یاریزانه‌كه ڕیزی تیپه‌كه‌یان به‌جێبهێڵێت.
له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌شدا، گرێبه‌ستی مباپێ له‌گه‌ڵ یانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه ته‌واو ده‌بێت و ئه‌و كات ده‌توانێت به خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر یانه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت و په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی دیكه‌وه بكات.
مباپێ ئاره‌زووی خۆی بۆ په‌یوه‌ندیکردنی به ڕیزه‌کانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه راگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.