دوای له كاركه‌وتنی ئاپه‌كانی كۆمپانیای فه‌یسبووك، ئه‌مشه‌و دووشه‌م به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو ئاپی تیك تۆكی چینیش له كاركه‌وت و ڕاوه‌ستا.
ئاژانسی ده‌نگوباسی (ڕۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه: دوای دوو سه‌عات له ڕاوه‌ستانی هه‌رسێ ئاپی كۆمپانیای فه‌یسبووك (فه‌یسبووك و ئینستگرام و واتس‌ئاپ) به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو ئاپی تیك تۆكیش له‌كار كه‌وت.
سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو هه‌رسێ ئاپی فه‌یسبووك و ئینستگرام و واتس‌ئاپ له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و به‌شێكی جیهانیش له‌كار كه‌وت.
ئاژانسه‌كه ئاشكرای كردبوو كه منداڵێكی چینی ته‌مه‌ن 13 ساڵ به ناوی (سن گی سۆ) توانیویه‌تی هه‌رسێ ئاپه‌كه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك هاك بكات و له به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهان په‌كیان بخات.
تا ئێستا دیار نییه سه‌رچاوه‌ی هۆكاری له‌كاركه‌وتنی ئاپی تیك تۆك، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ئاپه‌كانی كۆمپانیای فه‌یسبووكه یان نا، یاخود وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك سه‌یر ده‌كرێ به‌رامبه‌ر وه‌ستانی فه‌یسبووك و ماسینجه‌ر و ئینستگرام و واتس‌ئاپ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.