ئه‌مڕۆ دووشه‌م نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی پێش ئه‌وه‌ی ئۆپیك پڵه‌س سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ناردن كۆببێته‌وه، له‌وانه‌شه بڕیاری زیاتركردنی به‌رهه‌م بده‌ن تا ترسه‌كانی خستنه‌ڕووی كهمببتهوه.
له‌و نێوه‌نده‌دا نرخی خامی برێنت تا كاتژمێر 01:43 به كاتی گرینچ به‌ڕێژه‌ی 0.3 له سه‌دا پاشه‌كشه‌ی كرد هه‌ر به‌رمیلێكیش نرخه‌كه‌ی بوو به 79.04 دۆلار، له كاتێكدا تێكه‌ڵه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو چواره‌م جار له‌سه‌ر یه‌ك به‌رزببۆوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نرخی نه‌وتی ئه‌مریكی به‌ڕێژه‌ی 0.4 له سه‌دا نرخه‌ی دابه‌زی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش بوو 75.61 دۆلار، كه‌چی له شه‌ش هه‌فته‌ی ڕابردوو نرخه‌كه‌ی به‌ره‌و به‌رزی رۆیشتبوو، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وتیش له هه‌فته‌كانی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر داواكاری، بۆیه برێنت نرخه‌كه‌ی گه‌یشتبووه 80 دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته له ماوه‌ی 3 ساڵدا.
بڕیاریشه ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵه‌ی ئۆپیك پڵه‌س كۆببێته‌وه، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه هه‌مان رێكخراوی ئه‌و وڵاتانی ئۆپیكه و هاوپهیمانهكانن كه پتڕۆل ده‌نێرنه ده‌ره‌وه، ڕووسیا له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دایه.
رۆیته‌رز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.