Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:07

تاپۆکردنی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%

 

دوای تەواو بوونی تاپۆی زیاتر لە 2000 پارچە زەوی قەرەبووی گوندی کۆری، ئەمڕۆ دووشەم ڕاییکردنی مامەڵەی تاپۆکردن دەستی پێ کرد.

لە کۆی (4125) پارچە زەوی لە ئێستادا تەنیا (2635) پارچە زەوی تاپۆکانیان تەواو کراوە، لەو ڕێژەیەش ئەمڕۆ ڕاییکردنی مامەڵەی زیاتر لە 300 پارچە زەوی دەستی پێ کرد.

ئەندازیار عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: دوای تەواوبوونی ئەو 300 پارچە زەوییە ئەوانەی ماون لە هەفتەکانی داهاتوو کارەکانیان ڕایی دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: جگە لەو (2635) پارچە زەوییە کە تاپۆکانیان تەواو کراوە ئەو ژمارەشی کە تاپۆکانیان تەواو نەکراوە، نووسراومان کردووە بۆ لایەنی پەیوەندیدار کە کێشەی زەوییەکانی کشتوکاڵن چارەسەریان بکات بۆ ئەوەی کارەکانی ئەوانیش تەواو بکرێت.

سەرۆکی شارەوانی هەولێر باسی لەوەشکرد کە دەرخستە ئامادەکراوە لە قۆناغی یەکەم سەرەبلۆکی کۆڵانەکانی گەڕەکەکە دادەندرێت، دواتر ڕێگەیان پێدەدرێت تاوەکو دەست بە دروستکردنی خانوو بکەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.