کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان داوا دەکات ئەو دەنگدەرانەی کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە بە زووترین کات سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2021 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لە هاووڵاتییانی عێراق کرد پەلە بکەن لە وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانیان.
نیبراس ئەبو سۆدا، یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی:"پەیامی ئێمە بۆ دەنگدەران ئەوەیە کە پەلەبکەن لە وەرگرتنهوهی کارتهكانی دەنگدانیان، تاوەکوو بتوانن لە ڕۆژی دەنگداندا دەنگی خۆیان بدەن بۆ بەدیهێنانی ماف و داواکارییەکانیان."
گوتیشی:"کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڵێن بە دەنگدەران دەدات کە هەڵبژاردن لە ئاستێکی بەرزی پیشەیی و پاک و ڕەوان دەبێت و ڕێگە نادەین دەنگی دەنگدەران دەستکاری بکرێت."
جەختیشی کردەوە لە پاراستنی دەنگی دەنگدەرانی هاووڵاتییانی عێراق.
شایەنی باسە، ڕۆژی یەکشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کۆمسیۆن کارتێکی 10 هەزار دیناری مۆبایل بەو کەسانە دەدات کە کارتەکانیان وەردەگرنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.