Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 03:00

مەسرور بارزانی بڕیاری بە قەزاکردنی عەنکاوە دەدات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2021 مەسرور بارزانی بە یاوەری ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و ئومێد خۆشناو  پارێزگاری هەولێر  گەیشتە ناحییەی عەنکاوە.

مەسرور بارزانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پارێزگاری هەولێر و وەزیری ناوخۆی ڕاسپارد بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری بە قەزاکردنی ناحییەی عەنکاوە، بە مەبەستی کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕۆتین.

مەسرور بارزانی لە کۆنفڕانسەکەدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی کە عەنکاوە بووەتە شوێنێکی گرنگی پێکەوە ژیان بۆ پێکهاتە ئایینییەکان.

ناحییەی عەنکاوە کەوتووەتە باکووری ڕۆژئاوای شاری ھەولێر، لە ساڵی 1956ـدا بووەتە ناحییە و زۆربەی دانیشتوانی لە پەیڕەوانی کلد و ئاشووری پێکهاتووە.

ده‌قی راگه‌یاندراوی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر سه‌ردانییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌: 

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئۆکتۆبەری 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی شارۆچکەی عەنکاوەی کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە عەنکاوە بکرێت بە قەزا. 
سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ڕایگەیاند کە عەنکاوە بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی و شوێنی ئاشتەوایی، هەروەها بووەتە ناوەندێک، کە زۆر لەو خوشک و برا کریستیانانەی، کە لە ناوچە و شوێنەکانی دیکەی عێراق، لەبەر هەر هۆکارێک، نەیتوانیوە لەوێ بمێننەوە و ڕوویان کردووەتە عەنکاوە و لێرە نیشتەجێبوون“ 
سەرۆکی حکومەت هەروەها گوتی ” شارۆچکەی عەنکاوە، یەکێکە لەو شارۆچکانەی کە رۆژ بە رۆژ، پێشڤەچوونێکی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و گەورەتر دەبێت، ئێمەش بەناوی حکومەتەوە، هاتووین پێتان ڕابگەیەنم کە جەنابی وەزیر و جەنابی پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رادەسپێرین، بۆ ئەوەی ناحیەی عەنکاوە بکرێت بە قەزا، تا بتوانرێ خزمەتێکی زیاتری دانیشتووانەکەی بکرێت، هیوادارم هەمووتان سەرکەوتووبن، ئەوەی لە دەستی ئێمەش بێت یارمەتیتان دەدەین، بەڵام ئەمە بێگومان بەرپرسیاریەتی زیاتریش دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی ئەم قەزایە، کە دەبێ لە هەموو ڕوویێکەوە هەوڵی ئەوە بدەن، کە خزمەتی دانیشتووانی ئەم قەزایە و هەولێر و کوردستان بە گشتی بکەن“.
پاشان سەرۆکی حکومەت ، نەخۆشخانەی مەریەمانەی لە عەنکاوە بەسەر کردەوە کە نەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەتە و لە لایەن کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی لە ساڵی 2020ەوە بە هاوکاری چەند هاوبەشێکی نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە دروستکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.