مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م تویتێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م گه‌نجانی عێراق كرد و ڕایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردن ده‌بێته زه‌ماوه‌ندێكی نیشتمانی.
كازمی له تویته‌كه‌دا نووسیویه‌تی "به‌هۆشیاری نیشتمانپه‌روه‌ری و پێداگیری گه‌نجه‌كانمان له‌سه‌ر دروستكردنی ئاینده، هه‌ڵبژاردن ده‌بێته زه‌ماوه‌ندێكی نیشتمانی".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاشیگه‌یاند "ئه‌وانه هه‌ڵبژێرن كه یه‌كێتی و سه‌روه‌ری عێراق ده‌پارێزن، ئه‌وانه هه‌ڵبژێرن كه نوێنه‌رایه‌تی گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری عێراق ده‌كه‌ن".
"واده‌مان 10ی تشرینی یه‌كه‌مه بۆ گۆڕانكاری" مسته‌فا كازمی له تویته‌كه‌دا وای نووسیوه.
جێی باسه هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێ و دوو ڕۆژ پێشتریش له 8ی مانگ ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێ، 3249 كاندید خۆان به‌ربژێر كردووه بۆ بردنه‌وه‌ی 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.