نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه ئێستا نرخی غازی ماڵان وه‌ك خۆیه‌تی و نرخه‌كه‌ی 8.500 دیناره و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش له‌و نرخه گرانتر بفرۆشێت سزا ده‌درێت.
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوو بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکى، بڕێکى کەمى غازى ماڵان دەگەیشتە شارەکەمان کە نەدەتوانرا پێداویستى تەواوى هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دابین بکات، ئەمەش وای کرد لەلایەن چەند کەسانێکەوە ئەو هەلە بقۆزرێتەوە و نرخى غازى ماڵان تا ڕادەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێ.
ڕاشیگه‌یاند: دڵنییاى بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین لە ئێستادا بڕى پێویستى غازى ماڵان گەیشتۆتە شارەکەمان و نرخى هەر بوتڵێک غازى حکوومى و تایبەت لە 8,500 دینار زیاتر نییە.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: هەر کەس و لایەنێک لەو نرخە زیاتر غاز بفرۆشێت بەهاووڵاتییان ئەوا دووچارى ڕێکارى یاسایی دەبێتەوە و سزا دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.