کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، بەھۆی سەرپێچکردنی یاسای ھەڵبژاردنەکانەوە، سزای دارایی بەسەر دوو کاندیدی ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگای بەسرە باشووری ئەو وڵاتە داسەپاند.
میدیا عێراقییەکان پشت بەستن بە بەڵگانەمەیەکی کۆمیسیۆن بڵاویان کردەوە کە سزای دارایی بە پێ بژاردنی یەک ملیۆن دینار لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بەسەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی بەسرە و کاندیدی ھاوپەیمانی ئیقتدار وەتەن بۆ ھەڵبژاردنەکان، عەبد حوسێن سەلمان عەبد حەسەن سەپێندراوە بەھۆی ئەوەی ناوبراو لە پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی بەسرە بانگەشەی بۆ ھەڵبژاردنەکان کردووە.
میدیاکان ھەروەھا باسیان لەوەش کردووە کە کۆمیسیۆن سزای دارایی بە پێ بژاردنی یەک ملیۆن دینار بەسەر کاندیدی سەربەخۆ بۆ ھەڵبژاردنەکان، نادیە فەرحان جەبر سەپاندووە بەھۆی ئەوەی ناوبراو سەرپێچی یاسای ھەڵبژاردنەکانی کردووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.