له ده‌ست پێكی گه‌ری حه‌وته‌می خولی بۆندس لیگای ئه‌لمانی یانه‌ی كۆلن له‌سه‌ر یاریگای خۆی روبه‌رووی یانه‌ی گرۆیتهر فۆرتی میوانی بویه‌وه.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای راین ئینێرجی ستادیۆم به‌رێوه چوو ، میوانه‌كان ته‌نها حه‌وت خوله‌كیان پێویست بوو تا گۆلی یه‌كه‌م له رێگای یاریزانی ئه‌لمانی ماركۆ مێرهۆگر تۆمار بكه‌ن و به‌م گۆله‌ش له نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه له پێش كۆلنی خاوه‌ن یاریگا بوون .
له گێمی دووه‌م ئاستی یانه‌ی كۆلن باشتر بوو له خوله‌كی په‌نجا سباستیان ئیندرسۆنی سویدی گۆلێكی تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه .
پێنج خولهك دواتر ئیلیاس ئهلسخێری تونسی و یاریزانی كۆلن گۆلی دوه‌می تۆمار كرد‌و خاوه‌ن یاریگای له‌یاریه‌كه پێشخست .
له خوله‌كی كۆتایش هه‌مان یاریزان ئیلیاس ئهلسخێری گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له سوودی كۆلن كۆتایی پێ هات و یانه‌كه سێیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو بووه خاوه‌نی دوازده خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی و یانه‌ی گرۆیتهر فۆرتیش تووشی شه‌شه‌م دۆراندن هات و به ته‌نها خالێك له پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مین و كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
له بۆندس لیگادا کۆڵن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر گرۆیتهر فۆرت تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.