له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا و به‌تایبه‌تیش له شه‌قامه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی گیراوه‌ته‌به‌ر له یادی دووساڵه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر له ساڵی 2019.
به‌گوێره‌ی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی عێراق له به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌قامانه گیراون كه ده‌چنه‌وه نێو گۆڕه‌پانی ته‌حریر و هێزێكی زۆری ئه‌منیش له ناوچه‌كان بڵاوه‌یان پێ كراوه.
پێشبینی ده‌كرێ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆپیشاندان له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس و گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌ست پێ بكاته‌وه و خۆپیشانده‌ران وه‌ك یادكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 بوونه قوربانی، كۆببنه‌وه.
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه له خۆپیشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر و ڕۆژانی دواتردا به‌شێوه‌ی گشتی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق زیاتر له 600 خۆپیشانده‌ر كوژران و 25 هه‌زاری تریش به ده‌ستی هێزه‌كانی عێراق و نانه‌وه‌ی ئاژاوه بریندار ببوون.
خۆپیشانده‌رانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له پارێزگاكانی به‌غدا و به‌سڕا و ناسڕییه و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و میسان و دیوانییه و حیله و واسیت و چه‌ند شارێكی تری زۆرینه‌ی شیعه‌نشین ڕوویاندا و تێیدا خۆپیشانده‌ران داوی چاككردنی دۆخی ژیان و چاره‌سه‌ركردنی بێكاری و باشتركردنی دۆخی سیاسیی عێراقیانیان ده‌كرد.
به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان وای له عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد واز له كورسی سه‌رۆك وه‌زیران بێنێ و دواتریش مسته‌فا كازمی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ڕا‌سپێردرا بۆ دانانی حكوومه‌تێكی نوێ و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بڕیاره ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێ بكات و تێیدا 3249 كاندید خۆیان به‌ربژێر كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دواتریش پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ بۆ چوار ساڵی داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.