سەرباری هەڵگرتنەوە و پاککردنەوەی زبڵ و خاشاکی ڕۆژانەی بازاڕی سەوزە و میوەی هەولێر، شهوی ڕابردوو هەڵمەتێکی شووشتنی بازاڕەکە ئەنجامدرا.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بڕیاریداوه شەوانی پێنجشەمی هەموو هەفتەیەک هەڵمەتێکی فراوانی شوشتن و خاوێنکردنەوەی ناو بازاڕی کۆنی سەوزە و میوەی هەولێر ئەنجام بدات.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگهیاند كه کارکردنی ئەو ستافە تا نزیکەی کاتژمێر چواری بەیانی بهردهوام دهبێت به ئیرادە و دڵسۆزی و هەستکردنە بە بەرپرسیاریەتی، سەرەڕای ئەوەی کە کاری پێویستی سەر شانیانە، تەنها بینینی وێنەکان لە دەمی بەیانیاندا گەواهیدەری ئەو هەموو ڕەنج و ماندووبوونەن.
سهرۆكایهتییهكه جهختیشی كردهو كه ئەم هەڵمەتی پاککردنەوەی بازاڕی سەوزە و میوەی هەولێر هەموو ڕۆژانی پێنجشەمە بەردەوام دەبێت لە پێناو پاک و خاوێن ڕاگرتنی زیاتری بازاڕەکە کە شوێنی دابینکردنی سەوزە و میوەی ڕۆژانەیە بۆ هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.