Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:55

موقته‌دا سه‌دڕ تویتێکی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن بڵاو کرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در تویتێكی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق كرد و تێیدا داوای له‌ وڵاتانی دراوسێ و جیهان كرد ده‌ست له‌ پڕۆسه‌كه‌ وه‌رنه‌ده‌ن.

موقته‌دا سه‌دڕ له‌ تویته‌كه‌دا نووسیویه‌تی "هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كارێكی ناوه‌خۆییه‌".

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وانی تریش ئه‌وه‌یه‌ ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رنه‌ده‌ن نه‌ به‌ هاندان نه‌ به‌ ترسان، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ له‌ داهاتوو كاردانه‌وه‌ی هاوشێوه‌مان ده‌بێت.

له‌ كۆتایی تویته‌كه‌دا موقته‌دا سه‌دڕ سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در نووسیویه‌تی "عێراق بۆ عێراقییه‌كانه‌".

دوێنێ پێنجشه‌م هه‌روه‌ها عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتگیری خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربڕی بوو و داواشی له‌ هاووڵاتییان كردبوو به‌و په‌ڕی به‌رپرسیاره‌تییه‌وه‌ به‌شداریی پڕۆسه‌كه‌ بكه‌ن و كاندیده‌كان هه‌ڵبژێرن.

لای خۆشییه‌وه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ر دوێنێ پێنجشه‌م له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ڕۆل و پشتگیریكردنی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رز نرخاندبوو.

جێی باسه‌ ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتیی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و دوو ڕۆژ پێشتریش له‌ ڕۆژی 8ی مانگ ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێ و تێیدا 3249 كاندید ڕكابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.