Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:51

ئه‌سیوپیا گه‌وره‌ فه‌رمانبه‌رانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ وڵات ده‌رکرد 

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م‌ حكوومه‌تى ئه‌سیوپیا بڕیارى ده‌ركردنى 7 گه‌وره‌ فه‌رمانبه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانى ڕاگه‌یاند به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان خستۆته‌ ناو كاروبارى وڵاته‌كه‌یان.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌سیوپیا له ‌ئه‌كاونتى (توێته‌ر)ی خۆیدا بڵاوی كرده‌وه‌‌ "ده‌ركردنى ئه‌و گه‌وره‌ فه‌رمانبه‌رانه‌ى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ دێت كه‌ ده‌ستیان خستۆته‌ ناو كاروبارى ناوخۆیى وڵات". هه‌روه‌ها داواشى لێكردن له ‌ماوه‌ى 72 كاتژمێردا له‌ وڵاته‌كه‌یان بچنه‌ ده‌ره‌وه.

ئه‌و لیسته‌ى ڕه‌شه‌ى حكوومه‌تى ئه‌سیوپیا ئاشكرای كردووه‌‌ نوێنه‌رى سندووقى  نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى منداڵان و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكى كۆمیسیۆنى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكى نووسینگه‌ى كاروبارى مرۆیى و 3 له ‌نوێنه‌رانی تر ده‌گرێته‌وه.

وه‌زاره‌ته‌كه‌‌ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى تری سه‌باره‌ت به‌و ده‌ركراوانه‌ بڵاونه‌كرده‌‌وه‌، به‌ڵام دوور نییه‌ هۆكاره‌كه‌ى بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ململانێى نێوان حكوومه‌تى ئه‌دیس بابا و یاخیبووه‌كانى به‌ره‌ى میللى ڕزگارى تیگراى .

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.