به‌رپرسێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به كارێكی مه‌زن و نایان ناو ده‌بات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له د. ئه‌حمه‌د زوەیتن بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە عێراق و تیمی یاوەری.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوای گفتوگۆکردن و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق زۆر بە گەرمی دەستخۆشی و سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی کرد بۆ ئەنجامدان و بەردەوامی کارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
دكتۆر ئه‌حمه‌د زوەیتن ئه‌و كارانه‌ی كه له كوردستان سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئه‌نجامدراوه بە کارێکی مەزن و نایاب وەسف کرد.
به‌رپرسه‌كه‌ی ته‌ندروستی جیهانی بڕیاریشی دا پاڵپشتی و فراوانکردنی زیاتری میکانیزمەکانی پێدانی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بکڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.