پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنی دووتۆمه‌تبار راگه‌یاند.
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: شەوی ڕابردوو هاوڵاتیەک سکاڵای تۆمار کرد لە بەشی پۆلیسی شەقڵاوە/ بنکەی پۆلیسی بێترمە کە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی هاتنە سەر ماڵی لێدەکەن، هێزەکانمان دەچێتە شوێنی دیاریکراو بەمەبەستی چاودێریکردنی شوێنەکە، کاتژمێر (2)ی شەو هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ا. ا. ع.) و (م. ک. هـ.) هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەم هاولاتیە و تۆمەتباران ڕووبەڕووی هێزەکانمان بوونەوە، لە ئاکامدا دوو کارمەندی پۆلیس بەناوەکانی (ڕێبەند ئه‌رسه‌لان كه‌مال) و (مه‌هدی عه‌بدولله‌تیف) بە سەختی زامدار دەبن.
هۆگر عه‌زیز راشیگه‌یاند: هێزەکانمان توانیان تۆمەتبارانی سەرەکی رووداوەکە دەستگیر بكه‌ن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.