به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەدوو چالاکی جیادا مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا - بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات دوو تۆمه‌تباریان دەستگیرکرد.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵای تۆماركرد له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه به‌فیشه‌ك برینداری كردوه‌و دواتر تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵاتووه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا ئه‌مڕۆ 2021/9/26 تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارداده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری ده‌مانچه كه به‌تۆمه‌تباره‌كه بووه‌و تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (س، ص) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی 405و 31، 21ی چه‌ك له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه: ھەر ئەمڕۆ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا - بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌چه‌ند سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه.
دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک له‌بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا ئه‌مڕۆ 2021/9/26 تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌ستگیر بكرێت.
پۆلیسی سلێمانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (چ، أ، ر) له‌دایكبووی 1991 به‌بڕیاری ددادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی 432 و 446و 377 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.